خه‌می نان و خه‌ونی ئازادی * http://hejeen.wordpress.com

ئازادی به‌بێ یه‌کسانی به‌هره‌کێشییه‌، یه‌کسانیش به‌بێ ئازادی کۆیله‌تی

کۆنەپەرستی هەر کۆنەپەرستی بەرهەمدەهێنێتەوە

کۆنەپەرستی هەر کۆنەپەرستی بەرهەمدەهێنێتەوە

ئەگەر ” مەلیکە مەزان * ” و میدیای کوردی مارەیی جیهادیی بۆ چەکدارەکانی هەرێم ڕەواببننن، ئەوا مۆری ڕەوایەتی لە ئەتکی ژنان لەلایەن چەکدارانی داعشەوە لەژێر ئەو ناو و بانگەوازەدا دەدەن!

ئایا جیاوازی لەنیوان ئامادەیی ڕەغدە بۆ مارەیی جیهادی بۆ داعشییان و مارەیی جیهادی “مەلیکە مەزان” بۆ چەکدارانی هەرێمدا هەیە ؟

ئەمە هەمان نەریتی ژێر دەوارەکانە، کە میدیای کوردی وەک بڵندگۆی نیئۆلیبرالیزم چەقە و شایی بۆ لێدەدات و بەرپادەکات !

هەمیشە گوتووومە و دەیڵێمەوە، ئەگەر کۆیلە بەخۆی ئامادەیی کۆیلەبوونی تێدانەبێت، هەموو هێزەکانی دونیا ناتوانن ئازادی سەربەخۆۆ بیرکردنەوەی لێ زەوتبکەن، هەوەها زۆرینەی پێداگران لەسەر ستەمی ڕەگەزیی و پاریزەرانی نەریتی خێلەکی خودی ژنانن.

وەك پێشینان دەبێژن “ڕۆلە [مەلیکە مەزان] خۆزگە ئەو شەوەی کە تۆی تیذا دروستبووی، بابت لە کاروان بووایە”، ئێستا ئاوا نەدەبوویتە شەرمەزاری بۆ هەموو ژنان!

*********************************
* هەڵبەتە من بە گوێرەی ئەو هەراوهورایە قسەدەکەم، کە میدای کوردی بەرپایکردووە، هەروەك ئەوەی هەنگوینی لە کونە داردا دۆزیبێتەوە !
هیوادارم هەواڵەکە هەڵەبێت و ساختەی میدیای درۆزنی دەسەڵات بێت

مامۆستای گەورەی دێمۆکراسی پارلەمانی جێمان فێردەکات ؟

مامۆستای گەورەی دێمۆکراسی پارلەمانی جێمان فێردەکات ؟

دوێنێ لە شاری فێرگوسن دەولەتی دێمۆکرات-پارلەمانی ئەمەریکا، ڕابەری دەوڵەتە دێمۆکراتییەکانی جیهان، ژمارەیەکی زۆر ژورنالیستی دەستگیرکردن، هەروەها بە هەموو شێوەیەك کەوتە سەرکەوتی خەڵکی نارازی !

لە یەکەم ڕۆژی ناڕەزایەتییەکاندا دەوڵەتی هەڵبژێردراوی دەنگەدەران ئەم هێزانەی خستنەگەڕ :
ڕووداو کوشتنی لاوێکی ڕەشپێستی ١٨ ساڵە ….
دەستگیرکردنی ٢٢ کەس لەنێوانیاندا چەند ڕۆژنامەگەر …
٤٣٢ زرێپۆش لە جۆری MRAPs
٤٣٥ زرێپۆشی دیکە لە جۆری دیکە
٤٤٩٠٠ دووربینی شەوانە
٥٣٣ فرۆکە و هێلیکۆپتەر
۹۳،۷٦۳ چەك و ۱۸۰،۷۱۸ فیشەکدان

ئەمانە هەموو بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کەسانێکی ناڕازی کە نە چەك و نە سوپا و نە فەرماندەیان نییە و دروشمەکانیشیان برتین لە “دەست لە کوشتن هەڵگرن” … “پۆلیس تیرۆریستە” … “ئێمە دەنگمنا نەدا تا ئێوە ڕۆڵەکانمان بکوژن و فەرمانی تەقەکردن لە ناڕەزایەتییەکانمان بدەن” ….

زۆرینەی ئەوانەی کە ڕژاونەتە شەقامەکانەوە، کەسانێکن، کە لە خولەکانی رابوردوودا خۆشباوەڕانە دەنگیان بە ئۆبامای ڕەشپێشت دا و چاوەرێبوون ئەو خەنەکەی مارتین لوتەر کینگ بهێنێتەدی !

کێ دەتوانێت ئەوە بسەلمێنێت، کە داعش ئاڵاهەڵگری ئیسلام نییە؟
کێ دەتوانێت بیسەلمێنێت کە داعش باشترین و ڕادیکاڵترین ئیسلامی ئەم سەردەمە نییە ؟

بڕیار و ڕەفتارەکانی داعش هەڵنێنجراوی ئایەتەکانی قورئان و گوتەکانی موحەمەد و لێکدانەوەی مەزهەبی سووننەن! ئەوی دەخوازێت بڵێت ئیسلام شتێکی دیکەیە و ئەوەی جیهادییەکانی داعش دەیکەن، دژی ئیسلامە، با بڕوات بەراوردی هێرشەکانی کاتی موحەمەد و هێرشەکانی داعش بکات!

ئەگەر ئەوانەی کە بەتەمان بەو پاگەندە بێبنەمایانە دێوجامەیەکی دیکە بۆ ئایینەکەیان دروستبکەن، با بڕۆن بە جیهادییەکانی داعش بلێن، ئێوە دژی ئیسلامن، با بەبێ پەردە لە وڵاتانی ئیسلامیدا هەوڵی هەڵخڕاندنی هەڵمەتێکی جیهانی دژی داعش بدەن، ئەگینا ئەو پاگەندە بێبنەمایانەیان دەچنە خانەی تاکتیکی داعش لەبێوخۆی هەرێمی کوردستان!

شتێك کە زۆر سەرنجی منی راکێشا !

شتێك کە زۆر سەرنجی منی راکێشا !

لەو ڕۆژەوە کە داعش هێرشی هێناوەتە سەر موسڵ و پاش ئەوەش پەلاماری ناوچە سنوورەکانی هەرێم بەتایبەت ناوچە شەبەك-نشین ئێزیدی-نشین و یارسان-نشینەکان، پارتە دەسەڵاتدارەکانی کوردستان لە دەرەوەی هیچ کاردانەوەیەکیان نیشاننەدا و ئەگەر لەم هەفتەی ڕابردووشدا بەشداری خۆنیشاندانەکانیان کردبێت، ئەوا لەژێر فشاری کوردانی تاراوگەدا بووە.

لەوە سەرنجراکێشتر ئەوەیە، کە ڕوینەدا چ لە نیوخۆی هەرێم و چ لە دەرەوەی هەرێم، ئەندامی یەکێك لە پارتییە دەسەڵاتدارەکان ئاڵای داعش بسووتێنێک، لە دەمی پەلاماری داعش بۆ شەنگال تەنیا دوو ژنی تونسی بەخۆڕوتکردنەوە و دروشم دژی داعش ئاڵاکەیان سوتاند!

ئایا ئەو ماستە گوریسێکی ئاسنینی تێدا نییە ؟

ئایا پاساوێك بۆ خۆگێلکردن و چاونوقاندن و بێدەنگی خەڵک ماوەتەوە ؟

فەرموون بەخۆتان سەرنجی ئەو ڤیدیۆیانە بدەن و بڕیاربدەن، کە هێزەکانی داعش کێ ناردنی و لە کوێوە هاتوون و کێ پێشوازی لێکردوون !

هیوادارم پێش ئەوەی جەنگاوەرانی “ڕۆژاوا” هەلی فریاکەوتنی کانتۆنەکان لەدەستبدەن، فریای خۆیان بکەون و خۆیان نەکەنە سووتەمەنی ئامانجێك کە لەنێوبردنی خۆبەڕێوەبەرایەتییەکانی خۆیانن لە “ڕۆژاوا”، ئەگەر ئەوەش نەبێت، ئەوا نیازی گوستنەوەی خەلافەتەکەیان هەیە بۆ قەندیل !

بنکەکانی ئامادەکردن و بەڕیکردنی خۆبەخشانی داعش
https://www.facebook.com/photo.php?v=790871940956926&fref=nf

ئاڵاگۆڕینەوەی چەکدارەکانی فەرمانداریی هەرێم و چەکدارانی داعش
https://www.youtube.com/watch?v=AI0s9dksB_4

چۆڵکردنی سەنگەرەکان وەك پێشوازی لە داعش
https://www.facebook.com/photo.php?v=1486042091641810

☮ ئاڵای من کەوشەکانی تۆن ئەی مرۆڤی یاخی Ⓐ

☮ ئاڵای من کەوشەکانی تۆن ئەی مرۆڤی یاخی Ⓐ

کەی ئازادیخوازانی کوردساتن [ وەك شۆڕشگێڕانی کەناری ڕاین کە چەند سەد ساڵ لەمەوبەر قەیتانی کەوشیان کردە سیمبولی خۆیان دژی دەسەڵاتی کەنیسە و پاشایەتی] کەوشەکانی ئەم کیژە نەبەردەیان کردە ئاڵا، ئەوسا داعشییەکان لە نێوخۆ و لە دەرەوەرا تێکدەشکێن !

کەی ژنانی کوردستان وەك سیمبولی یاخیبوون بە بەرزکردنەوەی تاکە کەوشە دڕاوەکانیان هێڕشیان بردە سەر مزگەوت و حوجرەی سەلەفی و داعشەکان، ئەوسا نە پێویستمان بە کۆمەکی دەوڵەتی ڕەیسیستانی ئەمەریکا و نە بە فتوای سەرۆکان نابێت !

☮ … Ⓐ

کەوشەکانت ئەی یاخیبوونی شەنگال
لە جامەدانی و تاجی سەرۆکان شكۆدارترن
بانگی تۆ بۆ پشتیوانی، کیژی شەنگال
لە چەكە دیارییەكان كاراترن
نەفرەت و بەرگری تۆ لە جەنگ و سەرشۆڕی
لە درۆی ھاونەتەوەیی بەھێزترن
نەفرەت كە لە هەرچی پەرتووکی پیرۆز
پەیامبەرانیان لە داعشان داعشترن
نائومێد نەبی، لەم شەوەزەنگەدا
لە گشت لایێ ئازادیخوازان زێدەترن

Design a site like this with WordPress.com
هەنگاوی یەکەم