خه‌می نان و خه‌ونی ئازادی * http://hejeen.wordpress.com

ئازادی به‌بێ یه‌کسانی به‌هره‌کێشییه‌، یه‌کسانیش به‌بێ ئازادی کۆیله‌تی

ڕەیسیزمی ڕۆژنامەی “هاوڵاتی” و پەڕوپینەی (ئیبراهیم خه‌لۆ) بۆ پاشەکشێی هێزە چەکدارەکانی فەرمانداریی دۆلارستان !

ڕەیسیزمی ڕۆژنامەی “هاوڵاتی” و پەڕوپینەی (ئیبراهیم خه‌لۆ) بۆ پاشەکشێی هێزە چەکدارەکانی فەرمانداریی دۆلارستان !

هەژێن
٢٠ی ئۆگوستی ٢٠١٤

خوێنەری هێژا لەبەرئەوەی کە خوێنەر کڕۆکی ڕەخنەکەی لێ وننەبێت، هەڵە ڕێزمانی و داڕشتنییەکانی نووسەرانی ڕۆژنامەکە بە دانانی ڕێکە کەوانە [] لەسەر هەڵەکە، هەڵەکان دیاریدەکەم.
ئیبراهیم خه‌لۆ ڕاوێژكاری‌ سه‌ربازیی‌ پێشووی‌ سوپای‌ ئه‌مریكا له‌ عێراق لە دیمانەکەیدا لەتەك ڕۆژنامەی “هاوڵاتی” بەنووسینی خۆیان، کە (فە‌رمان سادق) سازیداوە، دەبێژێت :
” [ هاولاَتی ]‌: [ كه‌وایه ]‌ پێتوایه‌ كێ فه‌رمانی‌ كشانه‌وه‌ی‌ [ پێكردوون ]؟ فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌كانی‌ ئه‌وێ یان [ له‌ ] ئاستی‌ بالاَتر؟
ئیبراهیم خه‌لۆ: نامه‌وێت ناوه‌كان بده‌م, به‌لاَم [ به‌بۆچونی‌ ] من [ ] سه‌ركردایه‌تی‌ بالاَی‌ [ كوردو ] ئه‌مریكا, ئامانجیش [جێبه‌جێ كردنی]‌ پلانێكی‌ [ گه‌وره‌و ] [رانه‌گه‌یه‌ندراوه‌] كه‌ تێوه‌گلاَندنی‌ ئێرانه‌ [ له‌دۆخه‌كه‌ ] . ”

بە بۆچوونی من، هەروەك پێشتر نووسیومە، بەم زووانە شکستەکان دەکرێنە “سیاسەتی حەکیمانە”، ئەم پەڕوپینەیە تەنیا هەوڵێکە بۆ قوتارکردنی لاقی سەرۆك و فەرمانداریی هەرێم و (پدک) لە لیتەی جینۆسایدیکردنی ئێزییەکاندا، کە لە هەر دوولاوە تۆڵەیان لێدەکرێتەوە؛ داعش وەك ئیسلامییەك و (پدک) وەك دژایەتی بزووتنەوەی ئیزیدی نا[پدک]ی. ئەگەر کەمێك پاگەندەکانی پاش کۆڕەوەکەی ١٩٩١ بهێنینەوە یاد، ئەوا ئەم قەوانەی (ئیبراهیم خەڵۆ) هەمان قەوانی بەرەی کوردستانییە !

ناوبراو لە درێژەی وەڵامەکانیدا دەبێژێت :
” ئیبراهیم خه‌لۆ: ئه‌مریكا هه‌م داعش ده‌جولێنێ, [ هه‌میش ] هێزی‌ پێشمه‌رگه‌, یه‌كێك [ له‌ئامانجه‌كانیش ] [بیربردنه‌وه‌ی‌ خه‌ڵكه‌ له‌ ] [روداوه‌كانی‌ ] [ غه‌ززه‌و ] لاوازكردنی‌ هیلالی‌ شیعه‌یه‌ له‌ناوچه‌كه‌دا [ ] كه‌ [ سوریاو ] [ حزبوڵلاَش ] ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ ئێران [ رێبه‌رایه‌تیان] ده‌كات. ”

لێرەدا پرسیارێك یەخەمان دەگرێت، ئەگەر (داعش) بۆ جوڵاندنی ئێران سازێنراوە، ئەدی بۆ دوو ساڵە بە ( جبهة النصرة )ی دایکەوە پەلاماری کانتۆنە سەربەخۆکانی “ڕۆژاوا” دەدەن، خۆ ئەوان نە (شیعە)ن و نە هاوپەیمانی ئێران ؟

“ئیبراهیم خه‌لۆ: به‌ بۆچونی‌ من[,] كوردانی‌ [ رۆژئاوا ] ده‌بن به‌ هه‌رێمێكی‌ سه‌ربه‌خۆ, ”

گەلۆ ئەو بۆچوونە لە کوێدا خەوتووە و لە کوێوە سەرچاوەدەگرێت ؛ سێ ساڵە کوردانی (خۆراوا) هەرێمی سەربەخۆی خۆیان هەیە و کانتۆنەکانی عەفرین و کۆبانی و جەزیرە لەسەر بنەمای خۆبەڕێوەبەرایەتی گەلیی دامەزراوون؟!
مەبەست لە واژەی ” سەربەخۆ” لە بۆچوونەکی (خەلۆ)دا چییە، لە کاتێكدا کە ئەوان بەخۆیان سەربەخۆن؟ یا مەبەستی سەربەخۆییەکە لە چەشنی سەربەخۆییەکەی دۆلارستان ؟
ئەگەر دەوڵەتی ئەمەریکا خوازیاربێت کوردانی (خۆراوا) هەرێمی سەربەخۆی خۆیان هەبێت و هاوکات دەوڵەتی بە خۆیشی (داعش)ی دروستکردبێت، بۆچی دوو ساڵە لە بەرانبەر هێرشەکانی (داعش) بۆ سەر هەرێمی سەربەخۆی کوردان لە (خۆراوا) بێدەنگەی هەڵبژاردووە ؟

پاش پەڕۆینەکانی ئیبراهیم خەڵۆ، ئینجا نۆرەی ڕەیسیزمی “هاوڵاتی” دێت و سازێنەری دیمانەکە دەپرسێت :

” [هاولاَتی‌ ]: پێتوایه‌ [هاتی]‌ ئاواره‌ [عه‌ره‌بكان] بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان مه‌ترسی‌ دروستكردنی‌ شانه‌ی‌ [نوستوی]‌ داعش [له‌هه‌رێمی‌] [لێناكرێت]؟

ئیبراهیم خه‌لۆ: [بێگومان]، ته‌نانه‌ت به‌شێك له‌ كورده‌كانیش [كه‌ئێستا] ئاواره‌ی‌ شاره‌ كوردییه‌كان [بون] [,] [له‌ ژێره‌وه‌] له‌گه‌ڵ داعش [دان] و [كاریگه‌رن به‌ داعش] [,] به‌لاَم [تائێستا] نه‌مدیوه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی‌ هه‌رێم ئیجرائاتی‌ پێویست بكرێت[,] [بۆیه‌] مه‌ترسین له‌سه‌ر [داهاتوی]‌ هه‌رێم. ”

ئەوەی کە ڕۆژنامەی “هاوڵاتی” وەك هەموو ڕۆژنامە لاورگەکانی دەسەڵات لەپشت هەڵخڕاندنی ڕەیسیزم و شۆڤێنیزم و فاشیزمی کوردانی دۆلارستانە، گومانی ناوێت، لە ساڵانی ڕابوردووشدا لەبارەی پرسی زمانی ستانداردەوە، هەروا خەریکی هەڵخڕاندنی شۆڤێنیزمی (سۆارنی) بووە بەرانبەر هۆرامی-زمانەکان، کە داوای سەرتاییترین مافی مرۆیی و ئازادی کەسیی خۆیان دەکەن!
ئەوەی کە سەرنجدانی پێویستە، وەڵامەکەی (خەلۆ)یە “بێگومان، ته‌نانه‌ت به‌شێك له‌ كورده‌كانیش كه‌ئێستا ئاواره‌ی‌ شاره‌ كوردییه‌كان بون, له‌ ژێره‌وه‌ له‌گه‌ڵ داعش دان و كاریگه‌رن به‌ داعش, ”
من لەوە دەگوزەرێم، کە چاوەڕوانیی هەڵوێستی مرۆڤدۆستانە لە کەسێك بکەم، کە لە عیراقی داگیرکراودا ڕاوێژکاری هێزەکانی ئەمەریکا بووبێت، چونکە هەم دەوڵەتی ئەمەریکا لە جیهاندا و هەم دەوڵەتی عیراق لە ناوچەکەدا ئاڵاهەڵگری ڕەیسیزمن. بەڵام ئەوەی بۆ من پرسیارە ، ئەوەیە ئەو کوردانە کامانەن، کە ئاوارەی شارەکانی کوردستانن و لەژێرەوە لەتەك (داعش)دا کاردەکەن ؟
وەك هەموومان دەزانین، ئاوارە کوردەکان زۆربەیان (ئێزیدی)ن، (ئێزیدی)یش موسوڵمان نین و هاوکاتیش داعش هێڕش دەکاتە سەر ئەوان و جینۆسایدیاندەکات، ئیدی ئەم گوماندروستکردنە لەسەر ئێزیدییەکان چ ئامانجێکی دیکەی لەپشتەوەیە ؛ جینۆسایدێکی دیکەی (ئێزیدی)یان لەسەر دەسەتی فەرمانداریی هەرێم یا هەڵخڕاندنی ڕەیسیزم دژیان، هەرەوەك لە ساڵی ٢٠٠٧ لە کوشتنی (دوعا)دا لە شاری سلێمانی و هەولێر و دهۆك بەرانبەریان کرا و کرێکارانی ئێزیدی دەرکران و بەر تف و جنێودران؟

” ئیبراهیم خه‌لۆ: سه‌رۆكی‌ هه‌رێم [داوا بكات] یان نا [,] [ له‌سه‌ریه‌تی ]‌ داوای‌ چه‌ك بكات [,] به‌ده‌ست خۆی‌ [نیه] [,] [ ئه‌مریكاو] [ئه‌وروپاش] [,] هه‌رێم [داوا بكات] یان نا, ئه‌وان [چه‌ك] هه‌ر [ ] ده‌ده‌ن [به‌هه‌رێم] [,] ”

گەلۆ، کامە ئاوەزی تەندروست ئەوە پەسەنددەکات، کە دەسەڵاتدارانی هەرێم بیانەوێت یا، ئەوا دەوڵەتانی ئەوروپا و ئەمریکا هەر چەکیان دەدەنێ و بۆیان دەنێرن ؟

ئایا کاتی ئەوە نەهاتووە کە خوێنەری کورد وردتر و بە سەرنجتر ڕۆژنامەکان بخوێنێتەوە و گوێ لە ڕادیۆ و تەلەفزیۆنەکان ڕابگرێت و بەچاوی ڕەخنەوە سەرنجی وێنە و ڤیدیۆ و فیلم و هەواڵەکان بدات ؟
ئایا کاتی ئەوە نەهاتووە، کە سەرنووسەر و دەستەی نووسەران و هەواڵنێران و دیمانەکەرانی ڕۆژنامە و گۆڤار و ڕادیۆ و کاناڵە تەلەفزیۆنییەکان و رامیاران و پارلەمانتاران و دەسەڵاتداران و سەرۆکانی هەرێمی دۆلاراوا بچنە خولی تایبەتی فێربوونی زمانی دایك [سۆرانی] ؟

**************************************
لینکی دیمانەکە :
http://hawlati.co

لە کوێن ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ، لە کوێن چەنەبازانی دێمۆکراسی پارلەمانی ، لە کوێن دەمهەڕاشانی نیئۆلیبرالیزم، کە لە ماوەی (١٠) ڕۆژدا دوو مرۆڤ لەبەر ڕەشپێستبوونیان لەلایەن پۆلیسی یاساپاڕێزەوە دەدرێنە بەر دەستڕێژی سەروەرانی نەتەوە و نیشتمان ؟

دوێنێ شەو کەسێكی دیکەی ڕەشپێست لەلایەن پۆلیسەوە درایە بەردەستێژ، لە شاری فێرگوسن خۆپیشاندان و دەستگیرکردن و تەقەکردن لە ناڕازییان بەردەوامن!

لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا : ئایا (داعش)یان موسوڵمانن ؟

من دەلێم بەڵێ و لە پلەی ڕادیکاڵبوون و ڕەسەنیشدان. ئەوان نوێژدەکەن، قوئانیان دەرخە، بەگوێری قورئان و گوتە و نەریتەکانی موحەمەدی کوڕی عەبدوڵڵا ڕەفتاردەکەن و لە جەنگیشدا ڕێك هەر ئەو کارانە دەکەن، کە خودی موحەمەد و یارانی ئەنجامیان دەدا، ئەمانیش هەمان چەتە و ڕێگرەکانی ١٤٠٠ ساڵ لەمەوبەرن، هەر هەمان گیانە دڕندەکانن و لە بڕینی کات و سەردەمدا هاتوونەتە هەزارەی سێیەم، ئەوان هێشتا فتواکانی پێخەمبەرەکەیان و ئایەتەکانی قورئان لە گوێیاندا دەزرینگێنەوە!

ئەگەر ئەم بۆچوونی من و هەزارانی دیکە نادروستە، با ئیسلامییەکان مێژوویەکی دوور لە جینۆساید [ئەنفال] و ئەتک [اغتصاب] و چەتەگەریمان نیشانبدەن.

من لەو بڕوایەدام، پاش ئێکسپایەبوونی داعش، زلهێزەکان و دەوڵەتەکانی ناوچەکە و ئیسلامییەکان پێویستییان بە داعشێکی دیکەیە، کە ئەرکی لەنێوبردنی ئەو سەرچاوە ئیسلامییانە بێت، کە راستی ڕووداوەکانی ئەنفال و چەتەگەرییان تۆمارکردووە، ئەوسا نۆرەی دەستکاری قورئان و شاردنەوەی ئایەتەکانی جیهاد، هەروا کە لە (ئینجیل)دا ئەو کارە ئەنجامدرا و مێژووی راستینەی خۆیان شێواند؛ مێژوویەك کە لە کەلێنی دەقەکاندا کەتواری ڕووداوەکانمان نیشاندەدات!

ئێوە، ئەی ئەوانەی (خورمیش)تان دەوێت؛

ئێوە، ئەی ئەوانەی (خورمیش)تان دەوێت؛

ئازادی و دەوڵەت * پێکەوە کۆناکرێنەوە، لە هەر کوێ یەکێکیان هەبێت، خۆبەخۆ ئەویدیکەیان ناتوانێت بوونی هەبێت، ئەگەر هاتوو وەها پاگەندەیەك کرا، یا هەوڵی ئاوانیشاندانی درا، ئەو بێگومان ئازادی لە زینداکان و لەژێر دەمی شمشێردایە!

****************
* هەموو ڕێکخستنێکی سەرووخەڵکی

ئەوانەی دەچن بۆ سێکسفرۆشی، باوەڕییان بە یەکسانی ژن و پیاو و نییە!

ئەوانەی دەچن بۆ سێکسفرۆشی، باوەڕییان بە یەکسانی ژن و پیاو و نییە!

وەك لە بەڵێنەکانی قورئاندا هاتووە، بەهەشتییان نە کاردەکەن و نە پیسایی و نە میز و تەنانەت خوداپەرستیش تەواودەبێت!

هەموو پیاوێك وێڕای ژنەکەی* خۆی، ٧٧ پەری و بەگوێرەی لێکدان و کۆکردنەوەی مەلاکەی سعودیە هەژماری ئەو سۆزانییانەی کە هەموو ساتێك بێدەرپێ بە دەوری کێری پیاوانی بەهەشتیدا دەسووڕێنەوە دەگاتە ٧٧٧٧٠ سۆزانی!

باشە وەها وێناکردنێك بۆ بەهەشت، لە هۆشی مرۆڤی ئاوەز تەندروستدا دەتوانێت بێجگە لە مەلها / ملهی/ گاناوا ** هیچی دیکە بێت ؟

******************
* بە ئەنقەست نانووسم هاوسەر، لەبەرئەوەی لە لێکدانەوەی ئیسلامیدا هاوسەر دروستنییە، چونکە هاوسەر، بە واتای مرۆڤی هاوتا دێت، تەنیا ژن، کارەکەر، کۆیلە هاوتای تێڕوانینی ئیسلامە بۆ ژن!

** تکایە هاوەڵانی ئاییندار، هیچ کات ئەم بۆچوونەی من، سوولایەتیکردن نییە بە دونیای خەونی ئێوە، بەڵکو ئەوە خودی بەڵێندرانی ئەو دونیایەن، کە لە شێوەی مەلهایەک بە ئێمەی دەناسێنن، تکایە گلەیی مەکەن و زویر مەبن!

ژیان لە گاناوا

هەژێن

دۆ و شەراب و هەنگوین
پاداشتی پەیڕەوی ئایین و
سێ خەونی بیابانین
“تێکە بە عەلاگەی بە خۆرایی” *
بەبێ قەرز و بەبێ هین !

لەوێ لە سەرزەمینی سۆزانییان **
ڕوباری دۆ و شەراب و هەنگوین
لە هیچەوە هەڵدەقوڵێن و
بەرەو هیچ دەخوڕێن
بێ میز و بێ پاشەڕۆ
تەوەزەلانی بەهەشت،
بۆ دەردانەوەیان دە‌عارەقێن

لەوێ لە سەرزەمینی کێرسالاران
کەس لەخۆی ناپرسێت
” کێ کۆندۆم بەرهەمدێنێت،
کێ مانگا دەدۆشێت و
کێ بە باردێنێت
پەین بۆ بنی درەختان

دەڵێن لەوێ هەمووان پۆشتەن
دەرپێقوتە و کراس لە کەتان
” لە عەلاقەی دەنێن بە خۆڕایی ”
سلق و کودی و خەیار و تەماتە
ھەر لەخۆوە دەبنە دۆڵمە و زەڵاتە

کەچی لە خۆشی تەوەزلخانە
کەس لە خۆی ناپرسێت؛
کێن بەرهەمهێنی ئەو شتانە ؟
گەر بەهەشت تەنیا جێی تەوەزەلانە
ئەدی کوێ نشینگەی خزمەتكارانیانە ؟

لەوێ لە سەرزەمینی دەبەنگان؛
خۆتەقێن و دەستبڕ و دووڕووان
کێ خاوێن دەکات نێو ماڵ و کۆڵان،
کێ پاکدەکاتەوە پاشەڵی باوەڕداران ؟
ئەدی چۆن و لە کوێ دەژین،
جوتیار و کرێکار و خزمەتکاران ؟

لەوێ لە سەرزەمینی مناڵابازان
هەزار هەزار بەردەسن
” کوڕی لوسکە و جوان ” ***
ئەوانەی لەم دونیا بڤەن
لەو دونیا بەخۆرایی و بێسزان
ئاخۆ کێبن ئەو لوسکەڵانە؛
کۆیلە یاخیانی ئەم دونیا
یا منداڵانی سۆزانییان ؟

لە سەرزەمینی ڕیشن و توڕە و درۆزنان
ئەی کاری ئێمە چییە هاوڕێیان
پیشخواردنەوە و خۆکوژی لە داخان،
یا قاودانی تەوەزەلی و
هەڵخڕانی شۆڕشی یاخیان ؟
دەی بێژن چی بکەین ئاخر
تاکەی بسووتێین لەنێو کورەی ئاگر ؟ ****

٢٤ی ئۆكتۆبەری ٢٠١٣

*****************************
* وتاری هەیینی یەکێك لە مەلاکانی کوردستان
** سۆزانی : پەری / حۆری
*** یەکێکە لە بەڵێنەکانی نێو قورئان بۆ موسوڵمانان، هەڵبەتە تەنیا موسوڵمانانی نێر!
**** مەبەست لە ئاگری ئەم دۆزەخەی سەرمایەدارییە، کە لە ئاگری دۆزەخی قورئان حەفاوحەفت جار بەهیزترە، چونکە ئاگری ئەم دونیایە حەفتاوحەوت جار بە ئاوی پێداکراوە، واتە بەهیزتر بووە!

Jyan le ganawa

Jyan le ganawa

Hejên

Do û şerab û henguyn
Padaştî peyrrewî ayîn û
sê xewnî byabanîn
“têke be ‘elagey be xorayî” *
Bebê qerz û bebê hîn !

Lewê le serzemînî sozanîyan **
Rubarî do û şerab û henguyn
Le hîçewe helldequllên û
Berew hîç dexurrên
Bê mîz û bê paşerro
Tewezelanî beheşt,
Bo derdaneweyan de’areqên

Lewê le serzemînî kêrsalaran
Kes lexoy naprisêt
” kê kondom berhemdênêt,
Kê manga dedoşêt û
Kê be bardênêt
Peyn bo bnî drextan

Dellên lewê hemuwan poşten
Derpêqute û kras le ketan
” le ‘elaqey denên be xorrayî ”
Silq û kudî û xeyar û temate
Her lexowe debne dollme û zellate

Keçî le xoşî tewezilxane
Kes le xoy naprisêt;
Kên berhemhênî ew ştane ?
Ger beheşt tenya cêy tewezelane
Edî kwê nşîngey xizmetkaranyane ?

Lewê le serzemînî debengan;
Xoteqên û destibirr û dûrruwan
Kê xawên dekat nêw mall û kollan,
Kê pakdekatewe paşellî bawerrdaran ?
Edî çon û le kwê dejîn,
Cutyar û krêkar û xizmetkaran ?

Lewê le serzemînî mnallabazan
Hezar hezar berdesn
” kurrî luske û cwan ” ***
Ewaney lem dunya bven
Lew dunya bexorayî û bêszan
Axo kêbin ew luskellane;
Koyle yaxyanî em dunya
Ya mindallanî sozanîyan ?

Le serzemînî rîşn û turre û droznan
Ey karî ême çîye hawrrêyan
Pîşixwardnewe û xokujî le daxan,
Ya qawdanî tewezelî û
Hellxirranî şorrşî yaxyan ?
Dey bêjn çî bkeyn axir
Takey bsûtêyn lenêw kurey agir ? ****

24î oktoberî 2013

*****************************
* wtarî heyînî yekêk le melakanî kurdistan
** sozanî : perî / horî
*** yekêke le bellênekanî nêw quran bo musullmanan, hellbete tenya musullmananî nêr!
**** mebest le agrî em dozexey sermayedarîye, ke le agrî dozexî quran hefawheft car behîztre, çunke agrî em dunyaye heftawhewt car be awî pêdakrawe, wate behîztir buwe!

گەلۆ لۆمەم مەکەن، ئەگەر بڵێم خۆزگە لەجێی کوژراوانی ئیزیدی، کوردانی موسوڵمان بوونایە !

بۆ ئەوەی لە هەڵچوونم تێبگەن، تکایە پداچوونەوەی هەڵویستی کوردانی موسوڵمان و دەسەڵاتدارانی هەریم بکەن، تا ڕۆژێک پێش ئەوەی کە چەند کرێکارێکی ئیزیدی لە ساری سلێمانی بڕیاری مانگرتن لە خواردنیان دا تاوەکو هەم کۆمەڵی کوردستان وهەم دەسەڵاتداران و هەم رێکخراوە جیهانییەکان لایەك لە کەسوکاری جینۆسایدکراو و گیرخواردوویان لە چیای شەنگال بدەنەوە !

هەر چەندە بڕیارم دابوو، وێنە و فیلمی توندوتژی دانەنێم، تکادەکەم منداڵانی خوار ١٨ ساڵ و کەسانێك کە وەك من توانای تەماشاکردنی ئەم فیلمانەیان نییە، لەسەر لینکی یەکەم کلیکنەکەن و تەماشای ئەو قەسابخایەیەی ئیسلامییەکان کەنە!

لینکی یەکەم، فیلمی کۆمەڵکوژیکردنی ئێزیدییان [من تەنیا یەمە دیمەنم دیت و ئیدی عەزمدەکرد بە هەمو وموسوڵمانان بە کەوسوکارەکەی خۆشمەوە جنێوبدەم و ڕوخساریان سوازبدەم]
https://www.facebook.com/photo.php?v=710348609037926&fref=nf

لینکی دووەم، داعشێکی کوردزمان، لەوانەی کە لە دۆلارستان هەزاران مرۆڤی دەبەنگکراو لە پشت سەریانەوە نوێژدەکەن و سەریان بۆ دەلەقنن

https://www.facebook.com/photo.php?v=882535938440643

نەفرەت لە بەهەشتێك کە ئەمە جیهادەکەی بێت، دەبێت چ ملهوڕخانەیەك بێت، ئەی دەبەنگکراوان؟

ئێزیدییەکان پاشڕەوانی یەزیدی کوڕی مەعاویە [یەزیدییەکان] نین !

ئێزیدییەکان پاشڕەوانی یەزیدی کوڕی مەعاویە [یەزیدییەکان] نین !
یەزیدی-کردنی (ئێزیدی)یەکان، یەکێك بوو لە هەوڵەکانی ڕژێم و پارتیی بەعس بۆ تەعریبکردنی ناعەرەبەکان. بەداخەوە زۆرێکمان لە ڕاهاتن یا نائاگاییەوە هێشتاکە درێژە بەهەمان ڕێچکەی ڕژێمی بەعس دەدەین و بە (ئێزیدی)یەکان دەڵێین (یەزید)ییەکان !

بەخۆشمەوە هیوادارم لەمەولا بەهوشیارییەوە ئەو دوو واژەیە لەیەك جیابکەینەوە و (ئێزیدی)یەکان و چەتە و مرۆڤکوژەکانی یەزیدی کوڕی مەعاویە “یەزیدییەکان” لەیەکدی جیابکەینەوە.

لیتەی ئەم ڕۆژگارە، لاقی سەلاحەدینی ئەیوبی تێدایە، بەدڵنیاییەوە ئەویش و لەشکرەکەی هەمان کاریان ئەنجامداوە، کە لەم ڕۆژ دا چەکدارانی داعش بە فەرمانی ئەبوبەکر بەغدادی ئەنجامیدەدەن! لەبەرئەوە تاوەکو کورد شانازی بە سەلاحەدینی ئەیوبییەوە بکات، بەدڵنیاییەوە لەنێوخۆی خۆیدا داعش بەرهەمدەهێنێتەوە!

Design a site like this with WordPress.com
هەنگاوی یەکەم