خه‌می نان و خه‌ونی ئازادی * http://hejeen.wordpress.com

ئازادی به‌بێ یه‌کسانی به‌هره‌کێشییه‌، یه‌کسانیش به‌بێ ئازادی کۆیله‌تی

ئەو كارەساتە دەیتوانی بوارێك بێت بۆ ئەوانەی كە پاگەندەی سۆشیالیستبوون و كۆمونیستبوون دەكەن، تا مرۆڤدۆستی و یەكسانیخوازییان لەتەك ھەموواندا بسەلمێنن، وەك بیستوومە خۆ بە ڕابەرەرزانەكان، بە خۆشی بێ كارەبا و بێ گەرمییەكان، وێنەی تەنیشت ئاگردان و گڵۆپەكانیان بڵاوكردووەتەوە .. چەندە ڕاستە نازانم، ھیوادارم راستنەبێت و بۆیان ھەڵبەسترابێت …

ئەو ڕۆشنبیرەی كە باوەڕی بە دەسلاتی سەرووخەڵكی ھەبوو، ئەوا مەبەستیشی لە گەل، قەرەبالخی پاش پارتەكان و دەسەڵاتە و ھەر ئەو ڕۆشنبیرانەن، كە خەڵك بۆ سەروەریی رامیاران و سەرمایەداران بەسەر زۆرینەی بێدەسەڵاتدا، دەستەمۆ و گۆشدەكەن.. ڕۆشنبیر، چەمكێكی گشتییە، ئەوی من و تۆ بە ڕۆشنبیری دەزانین، لای دەسەڵاتخواز و مەزھەبییەك ناڕۆشنبیرە و ئەوی لەلایئەوان ڕۆشنبیرە، لەلای ئێمە كۆنەپەرستە. لەبەرئەوە ھەرگیز ناگەینە سەرەنجام و باشتیرن شت پشتكردنە لە ھەردوو دەستەبژێرەكە؛ دەسەڵاتدار و ڕۆشنبیر. چونكە ئەو دووانە دوو نیوە بازنەی دەسەڵاتداری و دەسەلاتخوازیی تەواودەكەن.

دەھەیەك زیاترە كە ئازیزانی “كورد ئای.تی گروپ” پیتچن یا كیبوردێكی كوردییان لەسەر بنەمای یونیكۆد كە ھەموو سیستەمەكان پشتیوانی دەكەن چێكردووە و چەندین دڵسۆزی دیكەش كیبوردی یوندیكۆدیان چیكردووە و ھەروەھا ھەمان گروپ و ئازیزانی وێبچن و چاوگ و زانستپەروەرانی كورد كیبوریان بۆ ئایفۆن و ماكنتۆش و لینوكس چێكردووە، كەچی كوردانی ھەرێمی كوردستان بە فەرمانداریی [حكومەت] و شالیاری پەروەردە و شالیاری ڕۆشنبیری و دەزگەكانی ڕاگەیاندن و ڕۆژنامە و گۆڤار و ھەرچی ھەیە و نییە، تا ئێستا وێنە فۆنتەكانی عەلی و دیلمان [نەك فۆنتەكان] بەكاردەبەن یا كیبوردی عەرەبی بەكاردەبەن. لەبەرئەوە ھیچ شیاوی سەرسووڕمان نییە. ئیستاش بۆ ئەوەی تێكستەكانیان بخوێندرێنەوە، ھانا بۆ پی.دی.ئێف.كردنی نووسینەكان دەبەن… دەترسم ڕۆژێك لەسەر ئەوەی كە پێچەوانەی ئەو گەندەڵستانە بیردەكەیتەوە، سزای زیندانیكردنی ھەمیشەیی یا سێدارەت بۆ ببڕنەوە، بە تۆمەتی شێواندنی ئاساییشی گشتی و شیواندنی سەروەریی !!!!

كۆیلە، ھەر كۆیلەیە، كۆیلەی ھەر كەس و ھەر شتێك بێت، لە ھەر سەردەم و لە ھەر شوێنێك بێت.

بەڵام كۆیلەی پارت و ئایدیلۆجیا لە گشتی بەدبەخترە، چونكە یەكەم بەختی [چانسی] بیركردنەوەی كەمترە و دووەم لە تاكی خێڵ ژێرچەپۆكتر و كاراكتەری لاوازترە !

كێ دەمرێ و كێ شایستەی تۆپینە ؟؟

ھاوڕێیان من زۆر لە مردن دەترسم، نەك لەبەرئەوەی كە مردنم پێناخۆشبێت، بەڵكو لەبەرئەوەی كە لە جوڵەكەوتنی جەستەی ئازادیخوازێك و جەلادێكیش ھەر مردنی پێدەگوترێت !

ھەروەھا زۆر نەفرەتم بۆ ئەو كەسانە ھەیە، كە واژەی “تۆپین” بۆ مردنی ئاژەڵان بەكاردەبەن، لەكاتێكدا لە جوڵەكەوتنی جەستەی مرۆڤ و ئاژەڵ ھەر یەك ڕووداوە !

بەڵام لەوانەیە واژەی “تۆپین” بۆ لە جوڵەكەوتنی جەستەی ئەوانەی كە بۆ خۆشگوزەرانی خۆیان بەھرەكێشیی لە مرۆڤەكانی دیكە و ئاژەڵ دەكەن، گونجاوترین دەربڕین بێت … [مەبەست لە دەسەڵاتداران و مشەخۆرانە] .

بەڕاستی ھەم خەبات و پێشینەی ئەحلام مەنسوور و ھەم نامەكەی ھێمن، سایانی خوێنندەوە و یادكردنەوەن. ھەرچەندە ھەندیك دەستەواژەی تێدایە، كە لەم سەردەمەدا ناسازگارن لەوانە “دوژمن ناپیاوە”، “گەورە پیاوان”، بەڵام دونیایەك راستگۆیی و پاكی لێدەبارێت و جوانترین دەربڕینی بۆ كەسایەتی یاخیی ئەحلام مەنسوور بەكاربردووە، “شێت / دێوانە “، بەراستی ھەموو كەسێك شایانی ئەو نازناوە نییە، ھەموو كەسیك توانای گەییشتنی بەو بارە نییە، شێتی تێپەركردنی سنوورەكانی سەردەمی خۆتە !

ئەو پووشەش ڕزگارتان ناكات، ئەنگۆ دەمێكە خنكاون، پێش ئەوەی بیر لە دەستبردن بۆ ئەو پووشەش بەرن !!!!!!

ئێوەی خنكاو، بڕواناكەم پووشی “مۆبایل” لە مردن ڕزگارتان بكات و بتانگەیینێتە دەسەڵات، بەڵام نزیكترین و خێراترین ڕێگە، گۆرینی زەنگی مۆبایلەكەتانە بە “ئەی ڕەقیب” و پاشبنەمای مۆبایلەكەتانە بە وێنەی “پاشا مەحموود” !!!

وەك خەڵكی دەڵێت، ئەو خورمایەی ئێوە بەتەمان بیخۆن، نێوكەكەی لە گیرفانی مندایە، دەزانن چۆن، تاكتیكە سواوەكانتان دەمێكە چروكبوون، وەك فیشەكی ژەنگگرتوو !!!!

” باڵداری گول، شەیدای داری زەقنەبووتە ”

ناسیونالیستەكانی كورد، شیوەنی ئاریێڵ شارۆن دەگێڕن، ئاخۆ ئەگەر ھێز و دەسەڵاتداریی ئەویان ھەبووایە، چییان لە خەڵكی ناكورد دەكرد ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟

ئازادیخوازانی ئیسرائیل ئاریێڵ شارۆن بە خوێنرێژ دەزانن، كەچی ناسیونالیستانی كورد، لەم دوورەوە شین و شەپۆڕیانە بۆی، ئایا ئەمەش ھەر خۆشی دەنگی دھۆڵەكەیە، لە دوورەوە ؟؟؟؟؟؟

Design a site like this with WordPress.com
هەنگاوی یەکەم