ئه‌ریکۆ مالا‌تێستا (14ی دێسه‌مبه‌ری 1853 – 22ی جولای 1932) ئه‌نارکیستێکی یاخی بوو. زۆربه‌ی ژیانی له دوورخراوگه له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که‌ی ئیتالیا به‌سه‌ربرد و به‌سه‌ریه‌که‌وه زیاتر له 10 ساڵی له زینداندا به‌سه‌ربرد. چه‌ند ڕۆژنامه‌یه‌کی رادیکاڵی نووسیوه و بڵاوکردووه‌ته‌وه.
کار (خه‌بات)ی ڕاسته‌وخۆ (*Direct Action)
نووسینی: Emile Pouget
به‌شی هه‌شته‌م
ئارامگه‌ره ناکه‌تواری (وهمی)یه‌کان
ڕاسته که نابێت ته‌نیا بۆ دامرکاندنه‌وه‌ی ئالۆش و چێژوه‌رگرتن پرناببردرێته به‌ر توندوتیژی، به‌ڵام له‌و لایه‌نه‌وه که سوودوه‌رتن لێی له کاتی پێویستدا، ملی پێ نه‌ده‌ین و بمانه‌وێت هه‌موو جه‌نگه‌که به به‌رده‌وامی به هۆی به‌کاربردنی ئارامگه‌ره‌وه و له‌ڕێگه‌ی پارله‌مان و ئامرازه دێمۆکراتیکه‌کانی تره‌وه به‌ره‌وپیش به‌رین، زۆر پڕمه‌ترسییه. نه‌خێر! هیچ سیستمێکی ده‌نگوه‌رتن یا ڕیفراندۆم یا پرۆسه‌یه‌کی تری له‌و جۆره نییه، که کلیلی ئاره‌زووه‌کانی جه‌ماوه‌ر له ئاسمانه‌وه داگرێت. بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه بێجگه له ملدان به توندووتیژی هیچ ئه‌ڵته‌ناتیڤیکی تری نییه. وابه‌سته‌بوون به خۆشباوه‌ڕیگه‌لی له‌م جۆره‌وه، ته‌نیا گه‌رانه‌وه بۆ رابوردوو و دووباره‌کردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی پێشینان ده‌بێت، که مژده‌ی به‌هه‌شتی ئه‌و دونیایان به ڕه‌نجبه‌رانی ئه‌م دونیا و دووره‌په‌رێزان ده‌دا. گریمانه‌ی ڕزگاری ڕه‌نجبه‌رانی دووره‌په‌رێز یا به‌ڵینی سه‌رکه‌وتن له‌ڕێگه‌ی ڕیفراندۆمه‌وه، له دیتنی که‌تواربینانه‌ی بارودۆخه‌که ئاسانتره، به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا، تۆزقاڵێکیش که‌س له ئازادی نزیك ناکاته‌وه.
کار (خه‌بات*)ی ڕاسته‌وخۆ (Direct Action)
نووسینی: Emile Pouget
و. له فارسییه‌وه: هه‌ژێن
به‌شی حه‌وته‌م
که‌مینه له به‌رامبه‌ر زۆرینه
جه‌ماوه‌ری کرێکاران، هه‌میشه له‌لایه‌ن که‌مایه‌تییه‌کی دیاریکراوه‌وه به‌هره‌کێشی لێ کراوه و چه‌وساوه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌مایه‌تییه ته‌نیا پشتی به تواناییه‌کانی خۆی ببه‌ستایه، هه‌رگیز نه‌یده‌توانی ته‌نانه‌ت بۆ ته‌نیا ڕۆژێکیش پارێزگاری له‌جێوڕێی خۆی بکات! ئه‌و که‌مایه‌تییه، ده‌سه‌ڵاتی خۆی له‌ملکه‌چی مه‌ڕئاسای قوربانییه‌کانییه‌وه به‌ده‌ست ده‌هێنێت. چینی کرێکار سه‌رچاوه‌ی هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌کانه، به‌ڵام هه‌ر ئه‌م چینه‌یه، که خۆی له به‌رامبه‌ر فه‌رمانڕه‌وایاندا قوربانی ده‌کات. لێره‌وه‌یه، که فه‌رمانڕه‌وایان سواری ملی چینی کرێکار ده‌بن، سه‌رمایه که‌ڵه‌که ده‌که‌ن و ده‌وڵه‌ت داده‌مه‌زرێنن و به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن.
ده‌ستخۆشانه و سه‌رنجێك له‌سه‌ر پێشه‌کی په‌رتووکی (زمانه‌وانی) به‌ڕێزان «نه‌ریمان خۆشناو» و «سه‌لام ناوخۆش»
31ی ئۆگوستی 2009
سه‌ره‌تا وه‌ك خوێنه‌رێك دستخۆشیتان لێ ده‌که‌م و هیوادارم زمان‌ناسان و نووسه‌رانی کورد فره‌تر ئاوڕ له زمان و لایه‌نی زمانه‌وانی نووسین بده‌نه‌وه. به‌رای من چه‌ندێك پێویسته کۆمه‌ڵگه‌که‌مان به ئه‌ندێشه‌ی ئازاد و ڕێچکه‌کانی ئازادیخوازی ئاشنا بێت، هێنده‌ش پێویسته گرنگی به لایه‌نی زمانه‌وانی نووسین بده‌ین، چونکه نووسینی لاواز -له ڕووی ڕێزمان و داڕشتنه‌وه-، بیری لاواز، خوێنه‌ری نه‌زان و خوێندنه‌وه‌ی نادروست به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
دێمۆکراسی پارله‌مانی (نوێنه‌رایه‌تی)* له‌و دیو ده‌مامکه‌کانه‌وه چی ده‌گه‌یێنێت؟
11ی ئۆگوستی 2009
دێمۆکراسی، واژه‌یه‌کی جادوویی و واتایه‌کی گشتی و فره‌لایه‌ن، دهمامکێك بۆ شاردنه‌وه‌ی ڕوخساره درۆزنه‌کان. ئه‌گه‌ر دێمۆکراسی به واتا ڕه‌سه‌نه‌که‌ی وه‌ری گرین، ئه‌وا ئه‌وه‌ی ئه‌وڕۆکه به باڵای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه جێکه‌وته‌کاندا ده‌بڕدرێت، درۆه‌یه‌کی پیرۆزه، ئه‌گه‌ر دیمۆکراتی باوی ئه‌وڕۆکه وه‌ك نوێنه‌رایه‌تی چینه باڵاده‌سته‌کانیش وه‌ربگرین، ئه‌وا له‌به‌رده‌م بریاری ناسه‌روه‌رانی نوێنه‌رایه‌تیکراوی کۆمه‌ڵگه‌کانی جیهاندا ده‌ربازه‌یه‌کی پۆڵایین و قوفڵێکی ژه‌نگنین ده‌بینین!
چه‌مکی دێمۆکراسی، به‌تایبه‌ت پاش هه‌ره‌سی ڕژێمه تاکپارتییه‌کانی بلۆکی خۆرهه‌ڵات، له‌سه‌ر زاری نووسه‌ران و خوێنده‌وارانی کورد –له‌به‌ر ئه‌وه‌ی واژه‌ی ڕۆشنبیر ناتوانێت شوناسی سه‌روو چینایه‌تی هه‌بێت و فره‌تر بووه‌ته نازناوێکی به‌خشراوی ده‌سه‌لاتداران بۆ پاشڕه‌وانیان، من خوینده‌وار به‌کار ده‌به‌م- بووه‌ته بنێشته خۆشه و به بۆنه و بێبۆنه، دێمۆکراسی نوێنه‌رایه‌تی وه‌ك مۆدێلی باو و له‌بری دێمۆکراسی راسته‌قینه له به‌رۆکی ده‌سه‌ڵاتداران و ئۆپۆزسیۆنی ده‌سه‌ڵاتخواز ده‌ده‌ن و چه‌وساوان و بێبه‌شانی نارازی بۆ ده‌ستگرتن به چمکی عه‌بای شێخ و موریده‌کانی سیسته‌مه‌که‌وه، بانگه‌واز ده‌که‌ن.
ئه‌نارکۆ-سه‌ندیکالیزم پاش جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م
پاش جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م، دانیشتوانی ئۆروپا له‌ته‌ك بارودۆخێکی تازه ڕووبه‌ڕوو بوون. میرییه‌کانی پێشووتری ئۆروپای ناوه‌ندی ڕوخابوون. ڕوسیه له ده‌می شۆڕشێکدا بوو، که هیچ که‌س نه‌یده‌زانی سه‌ره‌نجامه‌که‌ی چی ده‌بێت. شۆڕشی ڕوسیه کارایی له‌سه‌ر هه‌موو کرێکارانی وڵاتانی تر دانابوو. ئه‌وان پێیان وابوو، که ئۆروپا له بارودۆخێکی شۆڕشگێڕانه‌دایه و ئه‌گه‌ر نه‌توانن ئه‌و شۆڕشه به سه‌ره‌نجامێکی یه‌کلاییکه‌ره‌وه بگه‌یێنن، بۆ ساڵانێكی دوورودرێژ هیوابڕاو ده‌بن. له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌وان به‌زۆری هیوایان به شۆڕشی ڕوسیه‌وه گرێدابوو و به ده‌ستپێکردنی سه‌رده‌مێکی نوێی مێژوویی ئه‌وروپایان ده‌زانی. ساڵی 1919 پارتی بۆلشه‌ڤیك، که له ڕوسیه ده‌سه‌ڵاتی گرتبووه ده‌ست، بۆ پێکهێنانی نێونه‌ته‌وه‌یه‌کی نوێ، هه‌موو ڕێکخراوه کرێکارییه شۆڕشگێڕه‌کانی جیهانی بۆ به‌شداریکردن له کۆنگره‌یه‌کدا له مۆسکۆ بانگه‌واز کرد. ئه‌و کات ته‌نیا له چه‌ند وڵاتێک‌دا پارتی کۆمونیست هه‌بوو، به‌ڵام ڕێکخراوه یه‌کێتیگه‌راکان له وڵاتانی ئیسپانیا، پورتوگال، فه‌ره‌نسه، ئیتالیا، هۆڵه‌ند، سوید، ئاڵمان، بریتانیا و وڵاتانی باکوور و باشووری ئه‌مه‌ریکا هه‌بوون و له هه‌ندێکیاندا زۆر کارا بوون. له‌به‌ر ئه‌وه یه‌کێك له گرنگترین به‌رنامه‌کانی لێنین و هامڕاکانی، گۆڕینی ئه‌و ڕێکخراوانه بوو، به ئاراسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان. به‌م جۆره بوو که نزیکه‌ی هه‌موو ئه‌نارکۆ-سه‌ندیکالیسته‌کانی ئۆروپا له هاوینی 1920دا بۆ یه‌که‌مین کۆنگره‌ی دامه‌زرێنه‌ری نێونه‌ته‌وه‌یی سێیه‌م میوانی کران.
کامه گۆڕان؛ سه‌ره‌تاکانی له کوێوه ده‌ستپێده‌که‌ن و ڕه‌هه‌نده‌کانی به‌ره‌و کوێ ملده‌نێن؟
23. جولای 2009
هه‌ڵای ئه‌م ڕۆژانه‌ی نووسه‌ران و ڕۆشنبیرانی بۆرژوازی، هه‌ڵای ڕۆژانی پاش ئاشبه‌تاڵی ئیمپراتۆری ڕوسیه و ڕوخانی دیکتاتۆره‌کانی بلۆکی ئۆروپای خۆرهه‌ڵاتیمان بیر ده‌خاته‌وه. ئه‌وڕۆکه‌ش وه‌ك ئه‌وسا ئه‌م هه‌موو ژاوه‌ژاوه بۆ ئه‌وه‌یه، ڕوخساری مشه‌خۆرانی جێگره‌وه و دۆراوانی راسته‌قینه– ده‌نگده‌ران- مان له‌بیر به‌رنه‌وه، ئه‌مه ئه‌رکی بنه‌ڕه‌تی میدیای سه‌روه‌رپارێزه.
بنچینه‌کانی سه‌ندیکالیزم
نووسینی ڕۆدۆلف ڕۆکه‌ر
و. له فارسییه‌وه
یه‌که‌مین سۆشیالیسته‌کانی فه‌ره‌نسه له‌وه‌ێوه که له بزاڤی ژاکۆبینییه‌وه «ژاکوبین» هاتبوونه‌ده‌ر، خۆبه‌خۆ له‌و ئاراسته هزرییه‌دا ده‌گیرسانه‌وه. بابۆف و بزاڤه شۆڕسگێڕانه‌که‌ی له ڕاستیدا خوازیاری دیکتاتۆری شۆڕشگێڕانه له فه‌ره‌نسه بوون و ئاراسته‌ی کۆمونیزمێکی کشت‌وکاڵیان هه‌بوو. بزاڤه‌کانی دواتریش -له‌ته‌ك بوونی که‌سانی وه‌ك باریس و بلانکی «Louis Blanc» له ڕابه‌رایه‌تییه‌که‌یدا- درێژه‌یان به‌م سوونه‌یه دا و مارکس و ئه‌نگلس تێڕوانینه‌کانی خۆیان له‌م باره‌وه، وه‌رگرت. به‌م جۆره بیرۆکه‌ی«دیکتاتۆری پڕۆلیتاریا» گه‌شه‌ی کرد و له مانیفێستی کۆمونیستدا خرایه ڕوو. به‌ڵام پاش راپه‌ڕینی «کۆمون ی پاریس» له ساڵی 1971دا مارکس به تێڕوانینی تر گه‌یشت. وی ناچار به گرنگی دان به ده‌ستکه‌وته‌کانی کۆمونی پاریس بوو، چونکه “لایه‌نه میرایه‌تییه‌کانیانی له‌نێو برد“ به‌ڵام ئه‌م گۆڕانه له ڕوانگه‌دا، ته‌واو ئازادانه و دڵخوازانه ئه‌نجام نه‌دا. باکونین ده‌نووسێت: “ده‌سته‌کوته‌کانی کۆمون ی پاریس هێنده لێده‌رانه بوون، که ته‌نانه‌ت مارکسیسته‌کانیش له به‌رامبه‌ریدا سه‌ری ڕێزیان بۆ دانه‌واند؛ چونکه ته‌واوی تێڕوانینه‌کانی ئه‌وانی خستبووه زبڵدانه‌وه و به پێچه‌وانه‌ی لۆژیکی خۆیان ناچار بوون به‌وه‌ی به‌رنامه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی کۆمون بکه‌نه ئامانجی خۆیان. کارایی شۆڕشگێڕانه‌ی ڕاپه‌ڕینی کۆمون، مارکسیسته‌کانی ناچار کرد به پێچه‌وانه‌ی خواستی پێشوویی و هه‌ستی خۆیانه‌وه، پیشوازی لێ بکه‌ن، ئه‌گینا له هه‌موو لایه‌که‌وه تووشی سه‌رکۆنه و توانج لێدان ده‌بوون“.
پشتپەردەی هەڵبژاردنەکانی ئێران
29ی جون 2009
ئەوەی ئەوڕۆکە ئێمەی خوێنەر و بینەر له‌مه‌ڕ ڕووداوه‌کانی ناوخۆی ئیران دەیبینین و دەیبیستین، لیستێك یا چەند کاندیدێك دەنگدزییان لێ کراوە، ئەمە کراوەتە بەڵگەی ڕەوایەتی و بەرەی گەلیبوونی کاندیداتە دزیلێکراوەکان. ماسمیدیای جیهانیش به‌وپه‌ڕی هه‌وڵییه‌وه ده‌یه‌وێت، که‌توار وا نیشان بدات و بیرکردنه‌وه‌مان وا ئاراسته بکات و به‌و جۆره ڕووداوه‌کان و ویستی خۆپیشانده‌ران بخوێنینه‌وه، که ماسمیدیا به‌خۆی ده‌یهه‌وێت.
پرسیارێك کە لە جەنجاڵی ڕووداوەکاندا پەردەپۆش کراوە، ئەوەیە ئەگەر دەنگدزین ڕووی نەدایە، ئایا خەڵك نارازی نەدەبوو؟ ئایا لە دەمی دەنگدان و لەو ساتانەدا کە هێشتا موسەوی ناڕەزایەتی نیشان نەدابوو، لەناو خەڵك جموجوڵ نەبوو و تەقینەوە پەنگی نەدەخواردەوە؟
ئه‌گه‌ر ده‌نگدان شتێکی بگۆڕیایه، هەنووکە دەمێك بوو قەدەخە کرابوو!*
27.06.2009
ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕسته‌یه‌ی سه‌ره‌وه، ورد بکه‌ینه‌وه، ئه‌وا ده‌کاته هه‌ڵبژاردنی خراپ له خراپتر، که له هه‌موو بارێک‌دا درێژه‌دانه به ته‌مه‌نی خراپی و گه‌نده‌ڵبوونی کۆمه‌ڵگه و مانه‌وه‌ی سه‌روه‌ری مرۆڤ به‌سه‌ر مرۆڤه‌وه، که هیچ کات هاوتای گۆڕان نییه و ده‌بێته له‌باربه‌ری بزاڤه گۆڕانخوازه‌کان. هه‌ر بۆیه ناوه‌نده جیهانییه‌کانی سه‌رمایه‌داری سالانه سه‌دان و هه‌زاران ملیۆن له ڕاکێشی لاوان و ناڕازیان بۆ ده‌نگدان و خۆشباوه‌ڕی به‌م ده‌سه‌لاتخواز و به‌و ده‌سه‌لاتخواز، خه‌رج ده‌که‌ن. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردنی ڕیفۆرمیسته‌کان و ته‌نانه‌ت خۆهه‌ڵبژاردنی ئه‌وانه‌ش که خۆیان به شوانه‌ی چه‌وساوان ده‌زانن، بیتوانییانه شتێك له به‌رژه‌وه‌ندی ژێرده‌ستانی کۆمه‌ڵگه بگۆڕێت، لانیکه‌م ده‌بوو هه‌نووکه له دونیادا مرۆڤی بێ سه‌رپه‌نا، مرۆڤی برسی، مرۆڤی ئاواره و ژنانی پله سێ و چوار، منالانی کارگه‌ر ، زیندانه‌کان و مافیا و کارخانه‌کانی چه‌کسازی بوونیان نه‌بووایه، که‌چی ده‌بینین به پێچه‌وانه‌وه له سه‌ده‌ی بیست و یه‌کدا له سایه‌ی بازار-ئازادی نیئۆلیبراله‌کاندا کۆیلایه‌تی ژنان و منالان سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه، با خوێنه‌رانی هێژا سه‌رنجی کۆیله جوتیارانی به‌رازیل، کۆیله ژنانی ئۆروپای خۆرهه‌ڵاتی، کۆیله منالانی سرلانکا و ئه‌ندونیزیا و په‌ره‌سه‌ندنه‌وه‌ی ئاپارتاید و ڕاسیزم و شۆڤێنیزم له‌چاو سه‌ده‌ی بیست، بده‌ن!